کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
سودێکی گرنگی فەیسبوک بۆ مرۆڤ ئاشکرابوو
SNN: 

زۆرێک کەس پێیان وایە بەکارھێنانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر تەندروستی دەروونی بەکارھێنەرانی، بەڵام وێبسایتی Medical news today بڵاویکردەوە کەتوێژینەوەی نوێ دەریخستوە بەکارھێنانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان دەتوانێ رێژەی توشبونی باڵغبوان بەدڵەراوکێ و نیگەرانی کەم بکاتەوە. 
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستوە کەتۆرە کۆمەڵایەتییەکان باری تەندروستی مێشکی کەسانی باڵغبوو باشتر دەکات لەرێی ھاوکاریکردنیان لەپاراستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.
لەوبارەیەوە "کیس ھامبتۆن" مامۆستای میدیاو زانیارییەکان لەزانکۆی ویلایەتی میشییگان شیکاری کاریگەری بەکارھێنانی فەیسبوکی کردوە لەسەر باڵغبوان و دەرکەووتوە ٦٣%ی ئەوانەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکاردەھێنن کەمتر توشی گرفتی تەندروستی مێشک وەک دڵەراوکێ و نیگەرانی و خەمۆکی بونەتەوە، پرۆفیسۆرەکە رایگەیاندووە ھۆکارەکەی ئەوەیە کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وایکردوە ئاسان بێت لەپەیوەندیی دا بن لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەیان. 
پێشووتر ئەوە سەلمێنرابوو کەتەندروستی دەروونی کەسێک کاریگەری لەسەر تەنگەنەفەسی دەروونی کەسانی تری خێزانەکە دەبێت ئەگەر ھەردوکیان لەسەر ھەمان تۆری کۆمەڵایەتی بن.

3 مانگ پێشتر - Jul 8 2019 1:14AM
1215
بابه‌تی زیاتر