هونه‌ر
زنجیرەی Lord of the Rings پێنج وەرزی لێ بەرھەم دێت
SNN: 

کۆمپانیای ئەمازۆن بۆ بەرھەمھێنانی ھونەری و سینەما سەرقاڵی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەیە کەھەوادارانی زنجیرەی Game of Thrones ھەستی پێ دەکەن دوای تەواوبونی ئەو داستانەی ٩ ساڵ بەردەوام بوو، ئێستاش زنجیرەیەکی نوێ بەرھەم دێت کەلە Lord of the Rings ەوە وەرگیراوە. 
دوای سەرکەوتنی ئەمازۆن بەبڵاوکردنەوەی چیرۆکی "جی ئار ئار تۆلکین" کە Lord of the ring ی لێ وەرگیراوە، کۆمپانیاکە چەند بیرۆکەیەکی تری خستۆتە سەری و بۆ یەکەمینجار لەرێی شاشەوە نمایشکراوە. 
کۆمپانیاکە بڕیاریداوە زنجیرە نوێیەکە لەپێنج وەرزدا نمایش بکات و یەکەمیان لەناوەراستی ساڵی ئایندەوە نمایش بکات، یەکەم وەرز لە ١٠ ئەڵقە پێکھاتووە و ئەمانەش ریزبەندی رووداوەکان دیاری دەکەن. 
بڕیارە زنجیرە نوێیەکە لەنیوزلەندا و ئەدنبرە لەسکۆتلەند تۆمار بکرێت. 

3 مانگ پێشتر - Jul 8 2019 1:24AM
22454
بابه‌تی زیاتر