ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٣ زیانی زۆر خواردنی لیمۆ بزانە
SNN: 

لیمۆ دەوڵەمەندە بەڤیتامین سی و چەندین سودی زۆری ھەیە لەوانە رێگری لەوشکبونەوە و ھاوکاری لەھەرس و پشتیوانی دابەزاندنی کێش، بەڵام وەک ھەموو شتێکی دنیا جگە لەسودەکانی زیانیشی ھەیە کەئەمەش توێژەران ٣ شتی مەترسیداریان خستۆتەروو، وێبسایتی Healthline ئاشکرایکردوە کاتێ زۆر ئاوی لیمۆ بخۆیتەوە توشی دەبیت. 
زیان بەددانەکانت دەگەیەنن: 
توێژەران دەڵێن زۆر خواردنی لیمۆ دەبێتە ھۆی داخورانی مینای ددان، بەوپێیەی لیمۆ زۆر ترشە. 
لیمۆ خواردن توشی ئازاری گەدەت دەکات : 
ئاوی لیمۆ توشی ئازاری گەدەت دەکات و کاریگەری لاوەکی مەترسیدار لەسەر تەندروستیت جێ دەھێڵێت لەنێویاندا قورحە و دڵەکزێ و سەرگێژخواردن و رشانەوە. 
توشی گرفتی برینی دەمت دەکات: 
لەوە خراپتر نیە بەئاگابێتەوە و ئازاری برینی دەمت ھەبێ کەھەرچەندە زۆربەی برینەکان لەخۆیانەوە دروست دەبن و لەدوای ھەفتەیەک یان دوو ھەفتە پەرەدەستێنن.

هەفتە پێشتر - Jul 9 2019 8:17PM
6104
بابه‌تی زیاتر