ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
شۆکلات ئەم مەترسیە کەم دەکاتەوە
SNN: 

توێژینەوەیەکی زانستی نوێ ئاشکرایکردوە کەشۆکلات تەنیا دڵەراوکێ کەم ناکاتەوە بەڵکو ھاندەری تەندروستی دڵە و لەجەڵتە مرۆڤ دەپارێزێت.
بەپێی زانیارییەکانی وێبسایتی Medical Xpress توێژەران دەڵین ئەو کەسانەی ھەفتانە چەند جارێک شۆکلات دەخۆن کەمتر توشی مەترسی جەڵتەی دڵ دەبن.
توێژەران دەڵێن ئەوانەی ھەفتەی ٢ بۆ ٦ جار شۆکلات دەخۆن رێژەی توشبونیان بەسەکتەی مێشک ٢٠% کەمترە لەچاو ئەوانەی لەمانگێکدا ١ جار دەیخۆن. 
تائێستاش توێژینەوەی پێویست نیە لەبارەی پەیوەندیی شۆکلات و نارێکی لێدانەکانی دڵ کەکاریگەری لەسەر ٣٣٥ ملیۆن کەس ھەیە لەھەموو جیھاندا. 
توێژەران دەڵێن مادەی "فلافانۆلس" کەلەکاکاودا ھەیە ھاندەری تەندروستی مولولەکانی خوێنە. 

هەفتە پێشتر - Jul 9 2019 9:08PM
2217
بابه‌تی زیاتر