ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
رووناکی مۆبایلەکەت توشی شەکرەت دەکات
SNN: 

توێژینەوەیەکی فەرەنسی ھۆڵەندی نوێ دەریخستوە رۆژانە ١ سەعات لەبەردەم رووناکی مۆبایل و ئامێرە ئەلکترۆنیەکان کەرەنگی رووناکی شینە، مرۆڤ توشی نەخۆشی شەکرە و رەشبونی ددان دەکات. 
توێژینەوەکەی زانکۆی "ستراسبۆرگ"ی فەرەنسی و ئەمستەردامی ھۆڵەندی دەریخستوە کەرووناکی شین حەزی خۆراکی مرۆڤ دەکاتەوە بەتایبەت خواردنی شیرینی و شەکر و گیراوە شەکرەکان و ئەمەش توشی قەڵەوی و زیادبونی کێشت دەکات کەلەجگەرەکێشان مەترسیدارترە کەتوشی ١٣ جۆری شێرپەنجەت دەکات. 
بەرکەوتنی رووناکی شینی مۆبایل وادەکات کەسەکان مەیلی خواردنی خۆراکی ناتەندروست بکەن و بەو جۆرە رێژەی شەکر لەخوێنیان زیاد بکات. 
توێژینەوەکە دەریخستوە کەرووناکی شینی مۆبایل و ئایپاد و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان دەبێتە ھۆی ناھاوسەنگی سەعاتی بایۆلۆژی مرۆڤ و زیاتر مەیلی خواردنی شیرینی وشەکر زیاد دەکات.

هەفتە پێشتر - Jul 10 2019 3:38PM
1794
بابه‌تی زیاتر