ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ھۆکاری بۆربونی رەنگی لێوەکان
SNN: 

لێوەکان بەشێکی گرنگن لەجوانی دەم و چاو و درەوشانەوەی، کەزۆرێک لەکچان ھەوڵی پاراستنی دەدەن بەھەموو رێگایەک و گرنگی بەچاودێریکردنی دەدەن لەپێناو بەدەستھێنانی لێوێکی جوان و بێ قڵیش و بێ پەڵەی تۆخ، لەگەڵ ئەوەشدا رێگری لەو نەریتە خراپانەی توشی وشکبونی لێوەکانت دەکات. 
لەگرنگترین ھۆکارەکانی بۆربونی رەنگی لێو:
١. زۆر چوونە بەر تیشکی خۆر بۆ ماوەیەکی درێژ 
٢. بەکارھێنانی سوراو بەشێوەیەکی بەردەوام 
٣. بەکارھێنانی سوراو و پێداویستییەکان لەو جۆرەی ھەرزان و کوالێتی نیە 
٤. زۆر خواردنەوەی قاوە و چا 
٥. توشبون بەنەخۆشیەکانی ھەستیاری و ووشکبونەوەی لێوەکان  
٦. جگەرەکێشان وادەکات لێوەکان رەنگی سروشتی خۆیان لەدەست بدەن و زیاتر بۆر ببن. 
بەم جۆرە رەنگی لێوەکان سروشتی دەبنەوە :
١. زەیتی زەیتون و شەکری نەرم: زەیتی زەیتون بھێنە لێوەکانتی پێ  چەوربکە پاشان چارەکە کەوچکێک شەکری نەرمی تێ بکە و لێوەکانتی پێ مەساژ بکە و ئەمەش بەر لەخەوتن ئەنجام بدە و با شەو پێوەی بێت تا بەیانی. 
٢. ھەنگوین و ئاوی لیمۆ و گلیسرین بھێنە و بەشێوەیەکی ھاوسەنگ تێکەڵی بکە و ئێوارە لێی بدە تا بەیانی. 
٣. ماست: بەکەمێک ماست مەساژی لێوەکانت بکە و ئەمەش باشترە بەیانی زوو بکرێت لەگەڵ بەئاگاھاتنەوەدا. 
٤. خەیار: زۆرێک رەگەزی خۆراکی و پێکھاتەی سروشتی تێدایە، دەکرێک کەمێک خەیار بدەیت لەلێوەکانت و جوان فشاری بخەیتەسەر، و دوای ماوەیەک لێوەکانت بشۆ.

هەفتە پێشتر - Jul 10 2019 4:25PM
1792
بابه‌تی زیاتر