ترافیک
لاندرۆڤەری نوێ پادشای رێگا سەختەکانە
SNN: 

ھەندێ لەوێبسایتەکانی ئینتەرنێت نمونەیەکی نوێی ئۆتۆمبیلی Defender ی ئاشکراکرد کەبەم نزیکانە لاندرۆڤەر ئاشکرای دەکات. 
بەپێی زانیارییەکان ئەم ئۆتۆمبیلە گەورەترین دەبێ لەو جۆرە و پەیکەرێکی دەبێ کە ٥ مەتر دریژە و جێی ٨ سەرنشینی تێدا دەبێتەوە.

پێشبینی دەکرێت ئەم ئۆتۆمبیلە بە ٤ شێوە بەرھەم بھێنرێت و ھەمووشیان سستمی ئەلکترۆنی ھەبێ کەکۆنترۆڵی خێرایی و شۆفێری و سستمی کۆنترۆڵی جوڵە بکات ھەریەکە لەسەر تایەی دیاریکراوی خۆی لەرێگا سەختەکاندا، لەگەڵ سستمی سەلامەتی و رێکخستنەوەی ئاراستەی رۆشتن و چالاکردنی سستمی ئیستۆپی ئۆتۆماتیکی لەکاتی بەخێرایی نزیکبونەوە لەتەنی تر. 
ھاوکات ئۆتۆمبیلەکە لەسەختترین دۆخەکانی کەشوھەوادا کاردەکات سەرباری ئەوەش بەرگەی کارکردن دەگرێ لە پلەی (سەروو ٥٠ و کەمتر لە ٤٠)پلەی سەدی دا.

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Jul 10 2019 5:13PM
744
بابه‌تی زیاتر