ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
چارەسەری ئاوسانی قاچ لەھاویندا
SNN: 

زۆرێک کەس گرفتی ئاوسانی قاچیان ھەیە بەتایبەت لەرۆژانی گەرما و ھاویندا ئەمەش توشی ئازار و بێزاریان دەکات. 
دەتوانیت چارەسەری ئەو گرفتە بکەیت بەشێوەیەکی ئاسان: 
بەر لەوەی لەماڵ بچیتە دەرەوە و بۆ ھەستکردن بەئارامی، باشترە ٢٠٠ مللتر سرکەی سێو تێکەڵی ئاو بکەیت لەقاپێکدا. 
دواتر خاولییەک بھێنە و بیخە تێکەڵەکە و قاچەکانتی پێ بپێچەرەوە تا ٢٠ دەقیقە و بەو جۆرە تێبینی دەکەیت ئاوسانی نامێنێت بەخێرایی. 
باشترە ئاگاداری جۆری ئەو خۆراکە بیت کەدەیخۆیت و خۆت بەدووربگریت لەخۆراکە ئامادەکراوەکان کەرێژەیەکی زۆری خوێی تێدایە. 
باشترە سەوزەی دەوڵەمەند بەئاو و ڤیتامین وەک تەماتە و بیبەر و میوەی سور و مزرەمەنی بخۆیت سەرباری ماسی دەوڵەمەند بەئۆمیگا ٣ بخۆیت و رۆژانە گیراوەی مەعدەنوس بخۆیتەوە. 

هەفتە پێشتر - Jul 10 2019 5:58PM
1839
بابه‌تی زیاتر