ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بە ٢ ھەفتە چەوری دەسوتێنێت
SNN: 

سوتاندنی چەوری کەڵەکەبووی ناوچەی گەدە بەرکابەرییەکی گەورە دادەنرێت بۆ زۆرێک کەس سەرباری ئەوەی وەرزش و سستمی خۆراکی ھاوسەنگیش دەگرنەبەر. 
ھاوکات ئەم سستمە بەچەند تێکەڵەیەک دەکرێت کەەکاریگەرە و وورگ رێک دەکاتەوە لەماوەیەکی کەمدا. 
گیراوەی تور و زەنجەبیل یەکێکن لەو گیراوانەی کەدەکرێ بەئاسانی ئامادە بکرێت: 
٢ تور، ٣ لیمۆ، رەگی زەنجەبیل، ١ کەوچک ھاڕاوی دارچینی، ٣ کەوچک ھەنگوین.
تور و زەنجەبیلەکە بدە لەخەڵاتە و تێکەڵی ئاوی لیمۆی بکە و ھەنگوینەکەی تێ بکە. 
تێکەڵەکە بخەرە شوشەیەکی داخراو و نێو سەلاجە، ئەمەش رۆژانە باشترە بەر لەنانی بەیانی ١ کەوچکی لێ بخۆیت و تا ١٥ رۆژ لەسەری بەردەوام بیت و ھەفتەیەک بوەستیت بەر لەدووبارە کردنەوەی چارەسەرەکە. 
ئەم گیراوەیە زۆرێک پێکھاتەی خۆراکی تێدایە کەھاندەر و ھاوکارە لەلاوازکردنی ناوقەد و سمتدا و سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین ئەی و بی و سی و ئاسن و پۆتاسیۆم و ریشاڵ و دژە ئۆکسانە.

هەفتە پێشتر - Jul 10 2019 6:04PM
3818
بابه‌تی زیاتر