ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
زیان پێكەوتنی ئێسك بەتوێكڵی هێلكە چارەسەر بكە
SNN: 
توێژینەوەیەكی نوێی توێژەرانی زانكۆی ماساچوستس لویل شێوازی ئەوەی خستۆتەروو كەچۆن توێكڵی هێلكە رۆڵی هەیە لەچاككردنەوەی گرفتی ئێسكدا، وێبسایتی Medical News Today شێوازێكی ئاشكراكردووە بۆ بەكارهێنانی توێكڵی هێلكە.
توێژینەوەكە دەڵێت توێكڵی هێلكە بەتەواوی لەكاربۆناتی كالیسیۆم دروستكراوە كەمادەیەكی پێویستە بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسكن كەسانێكی زۆر توێكڵی هێلكە بەكاردەهێنن و دەیكەنە هاڕاوێكی نەرم وەك جێگرەوەی كالیسیۆمی سروشتی بەكاری دەهێنن بۆ تەندروستی ئێسكیان.
سەرباری سودەكانی هێشتا بەپێی پێویست سودی لێ نابینرێت، توێژەرانی زانكۆی ماساچوستس دەڵێن توێكڵی هێلكەی هاڕراو دەتوانرێ مادەیەكی لێ دروست بكرێت كەبەسودە بۆ نوێكردنەوەی ئێسك دوای زیان پێكەوتنی. 
لەوبارەیەوە گۆلدن كامسی ئۆنال و هاورێكانی رایانگەیاند ئەمە دەبێتە پرۆسەیەكی داهێنەرانە بۆ هاوكاری توێژەران و زانایان لەبنیات و پەرەپێدانی شانەی نوێی ئێسك بەبەكارهێنانی توێكڵی هێلكە.
بەوپێیەی توێكڵی هێلكە لەكالیسیۆم پێكهاتووە بۆیە بەئاسانی خانەكانی ئێسك چاك دەبنەوە و شانەكەی دەگۆڕێ و خێراتر رەق دەبێت. 

هەفتە پێشتر - Jul 10 2019 9:06PM
1993
بابه‌تی زیاتر