ترافیک
بەم جۆرە فڵچەی ئۆتۆمبیلەکەت بپارێزە لەخراپبونی
SNN: 

شارەزایەکی بواری ئۆتۆمبیل لەئەڵمانیا رێنمایی دەدات بەپێویستی پارێزگاریکردن لەفڵچەی شوشەی جامی پێشەوەی ئۆتۆمبیل بەھۆی گرنگییەکەی بۆ بینینی باش و سەلامەتی ھاتوچۆ.
فۆلفگانگ فریتس شارەزای ئەڵمانی بواری ئۆتۆمبیل رایگەیاند کەگرنگیدان بەفڵچەی جامی ئۆتۆمبیل بەسوودە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی دیاریکراوی خۆی.
ئەو پسپۆڕە دەڵێت بەر لەدەرچون بەئۆتۆمبیلەکە دەبێ شتە زبرەکانی لێ بکرێتەوە کەرەنگە زیان بەفڵچەکان بگەیەنێت وەک گەڵا و لق و پۆپ و قوڕ و مێش و مەگەز، ھەوڵ بدە ئاویشی زۆر پێدا بکەیت. 
دەتوانیت دوای دەرکەوتنی ھێڵ و شریتی دیاریکراو لەلاستیکی فڵچەکاندا، بیگۆڕیت یان کاتێ دەنگێکی لێ دەرچوو یان ھەستت کرد جامەکە شوخت تێ دەکات. 

2 مانگ پێشتر - Jul 11 2019 5:53PM
1519
بابه‌تی زیاتر