ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
خواردنەوەی شەربەتی میوە توشی شێرپەنجەت دەکات
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ کەبەم دواییانە لەفەرەنسا ئەنجامدرا دەریخستوە کەخواردنەوە شیرینەکان لەنێویاندا شەربەتی میوە مەترسی توشبون بەشێرپەنجە زیاتر دەکات. 
پێشبینی دەکرێت کەکاریگەری شەکر لەسەر ئەندامە زیندەگییەکان و زیادبونی رێژەی شەکر لەخوێندا لەنێو ھۆکارەکانی توشبونە بەشێرپەنجە و مادە زیادکراوەکان کەدەکرێنە نێو گیراوە غازییەکان رۆڵی گرنگ دەبینن لەتوشبون بەشێرپەنجە. 
پەیمانگەی فەرەنسی بۆ توێژینەوە تەندروستییەکان دەریخستوە کەئەو کەسانەی راھاتوون لەسەر خواردنەوەی شەربەت و گیراوە شەکر و شیرینەکان زیاتر کاریگەری خراپی دەبێ و مرۆڤ توشی شێرپەنجەی گورچیلە و ریخۆڵە و مەمک و پرۆستات دەکات. 

هەفتە پێشتر - Jul 11 2019 8:05PM
2276
بابه‌تی زیاتر