ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەھەفتەیەک لەشولار سپی دەکاتەوە
SNN: 

وادەی ھاوسەرێتیت نزیک بۆتەوە و دەتەوێ پێستێکی جوانت دەست بکەوێ، دەبێ پشت بەم گیراوانە ببەستیت بۆ سپیکردنەوەی پێستت و رزگاربون لەپەڵە. 
دەست و مل و بن باڵ و ڕان لەو ناوچانەن کەزیاتر خانمان بەرلەھاوسەرێتی گرنگی پێ دەدەن و دەیانەوێ سپی دەربکەوێت، لێرەدا دوو رێگا بۆ بەدەستھێنانی ئەو ئاواتەی خانمان دەخەینەروو کەبەھەفتەیەک بەدەستی دەھێنن: 
١- تێکەڵەی شیر و لیمۆ: لەقاپێکی شوشەدا ٤ کەوچکی گەورە شیری چەور و ١ کەوچک لیمۆی فرێش ، ١ کەوچک شەکری بۆر، ١ کەوچک زەیتی زەیتون بھێنە و تێکەڵی بکە و بیدە لەپێست یپشتت و مل و ئەو ناوچانە و ماوەیەک باپێوەی بێت دواتر ھەفتانە ٢ جار بەکاری بھێنە.
٢- تێکەڵەی گیراوەی خەیار، پەتاتە، لیمۆ: لەبوتڵێکی شوشەدا نیو خەیار، نیو پەتاتە بدە لەڕنە و ١ کەوکی گەورە ھاڕاوی شۆفان و نیو لیمۆی فرێش و ١ کەوچک زەردەچەوە بھێنە و تێکەڵی بکە و بیدە لەپشت و قۆڵ و قاچ و بۆ نیو سەعات بەشێوەیەکی بازنەیی لێی بدە پاشان بەئاوی سارد بیشۆ و بەمەش جوڵەی خوێن زیاتر دەبێ تێیدا، ئەمەش بۆ ماوەی ٣ رۆژی یەک لەدوای یەک بەکاربھێنە و دووبارەی بکەرەوە. 

6 ڕۆژ پێشتر - Jul 12 2019 3:41PM
2251
بابه‌تی زیاتر