ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
چارەسەرێکی نوێ بۆ شەقیقە دۆزرایەوە
SNN: 

دەرەنجامی تاقیکردنەوەیەک جۆرە ڤاکسینێکی نوێی ئاشکراکرد کەئازاری سەر ناھێڵێ و شەقیقە چارەسەر دەکات.
جیاواز لەو دەرمانەی پێشتر بەکاردەھات بۆ چارەسەر، کەبە تریبتان ناسرابوو، کاریگەری لاوەکی زیانبەخشی ھەبوو لەسەر ئەو کەسانەی نەخۆشیەکانی دڵ و مولولەکانی خوێنی ھەبوو، ئێستا ڤاکسینێکی نوێ ئاشکراکراوە کەبە ریمجیبانت ناسراوە و بەشێوەیەکی جیاواز کاردەکات لەرێی رێگری لەوەرگرەکانی پپتید کەبەستراوەتەوە بەکرۆمۆسۆمەکانی پرۆتینی CGRP کەپرۆتینێکی بچوکە و لەش دەریدەکات لەکاتی شەقیقەدا. 
دکتۆر ریچارد لیبتۆن جێگری سەرۆکی بەشی دەمار لەکۆلێژی پزیشکی ئەلبرت ئەینشتاین لەنیویۆرک رایگەیاند ئەم ڤاکسینە نوێیە چارەسەری گرفتی شەقیقە دەکات و ناھێڵێ جارێکی تر توشبوی شەقیقە گرفتی دووبارەبونەوەی ئازاری سەری ھەبێ و توشی سەرگێژخواردن و ھەستیاری زۆر بۆ رووناکی و دەنگەدەنگی ھەبێت.
دەرکەوتوە ئەو کەسانەی حەبی "ریمجیبانت"یان خواردووە دوای ٢ سەعات ئازاریان نەماوە. 

مانگ پێشتر - Jul 13 2019 8:50PM
5499
بابه‌تی زیاتر