ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
زیانەکانی زۆر چاوھەڵگڵۆفین
SNN: 

تەپوتۆز و ھەستیاری و زۆر تەماشاکردنی شاشەی کۆمپیوتەر چاوەکان لاواز دەکات بۆیە ناچاریت چاوت ھەڵگڵۆفیت. 
بەڵام ئەمەش زیانی پێ دەگەیەنێت، راپۆرتەکانی allaboutvision دەریخستوە کەھەڵگڵۆفینی چاو بەبەردەوامی دەبێتە ھۆی ھاندانی دەمارێک کەدەبێتە ھۆی لاوازکردنی لێدانی دڵ .

زۆر ھەڵگڵۆفینی چاو ئەم زیانانەی ھەیە: 
١. بچرانی مولولە بچوکەکانی خوێن لەچاودا 
٢. دەستخستنە چاو و ھەڵگڵۆفینی چاو دەبێتە ھۆی گواستنەوەی بەکتریا لەدەستەوە بۆ چاوەکان و دەبێتە ھۆی ھەوکردنی زۆر 
٣. تەنی ناوازە و بیانی دەخاتە نێو چاوەکانەوە و دەبێتە ھۆی تێکدانی تۆڕی چاو 
٤. دەبێتە ھۆی ووشکبونەوەی چاوەکان. 

مانگ پێشتر - Jul 13 2019 8:59PM
2664
بابه‌تی زیاتر