ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ژمارەی مولولەکانی خوێن لەچاودا نەخۆشیەک دیاری دەکات
SNN: 

توێژینەوەیەکی زانستی نوێ چەند ئەنجامێکی نوێی ئاشکراکرد و ئاماژەی بەوەکرد کەچیتر دەتوانرێ لەرێی زانینی ژمارەی مولولەکانی خوێن لەنێو چاوی کەسەکاندا، نیشانە پێشوەختەکانی نەخۆشی زەھایمەر دەست نیشان بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بریتانی، توێژینەوەیەک دەریخستوە ئەو کەسانەی توشی نیشانەی پێشوەختی تێکچوونی ژیری دەبن ژمارەیەکی کەمتر لەمولولەکانی خوێن لەکۆتاییەکانی چاویاندا ھەیە. 
ئەم گۆرانکارییانەش لەمولولەکانی خوێندا دەگاتە گۆرانکاری مێشک.
زانایان دەڵێن ئەم تاقیکردنەوەیە دۆزینەوەی حاڵەتی زەھایمەر لەقۆناغە پێشوەختەکانیدا ئاشکرا دەکات، بەجۆرێک ئەوانەی مێشک و ژیرییان لاوازە، مولولەی خوێنیان کەمترە لەتۆڕی چاودا. 

مانگ پێشتر - Jul 13 2019 9:10PM
2759
بابه‌تی زیاتر