ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
دڵت لەپێنج جۆرە دەرمان تەندروستتر دەکات
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە کەکەمکردنەوەی ئەو کالۆرییەی رۆژانە دەیخۆیت بەرێژەی ٣٠٠ کالۆری، دڵ دەپارێزێت لەمەترسییە تەندروستییەکان کەتوشی دەبێت ئەگەر کێشیشی تەندروست بێت. 
توێژەران دەڵێن گرتنەبەری رۆژووی بچر بچڕ و رووبەرووبونەوەی خواستی خواردنی پارچەیەک شیرینی، ئەمە بەدی دەھێنێت. 
توێژەرانی زانکۆی دیوک لەویلایەتی نۆرس کارۆلینا رایانگەیاند ئەوانەی کالۆرییان لەژەمەکانی رۆژانەیاندا کەم کردۆتەوە ئاستی فشاری خوێنیشیان دابەزیوە و ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ لەخوێنیاندا LDL کەمی کردوە و چەوری ترایگلیسرایدیش کەمی کردووە. 
لەوبارەیەوە "ولیام کراوس" مامۆستای بەشدار لەتوێژینەوەکەدا رایگەیاندووە راھێنانە وەرزشییەکان و سستمی خۆراکی باشترین شتە کەبکرێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ.
ئەو سستمە خۆراکییە ٢٥%ی کالۆری رۆژانە کەم دەکاتەوە، بەپێی داتاکانی رێنمایی خۆراکی ئەمریکی ژنانی باڵغ پێویستیان بە ١٦٠٠ بۆ ٢٤٠٠ کالۆری و پیاوان ٢٠٠٠ بۆ ٣٠٠٠ کالۆری رۆژانە ھەیە. 

مانگ پێشتر - Jul 14 2019 12:09PM
2450
بابه‌تی زیاتر