ترافیک
تۆیۆتا چیتر V٨ بەرھەم ناھێنێت
SNN: 

تۆیۆتا رایگەیاندووە چیتر مۆدیلی تۆیۆتا لاندکرۆزەری مەکینە V٨ بەرھەم ناھێنێت و راپۆرتەکانییش ئاماژە بەوە دەکەن کەئۆتۆمبیلەکە لەکۆتایی ٢٠٢١ دا بەمەکینەی V٦تێربۆ دیزل و بەنزین بەرھەم دێت و لەچەندین ساڵی ئایندەشدا مۆدیلی ھایبرد بەرھەم دێت. 
تۆیۆتا ھێشتا زانیارییەکانی ئەو مۆدیلە نوێیەی ئاشکرانەکردووە بەڵام دەیەوێ ئۆتۆمبیلەکانی بەپێی پێودانگە نوێیەکانی دەردراوە زیانبەخشەکانی ئۆتۆبیل بێت . 
بەم جۆرە قۆناغی V٨ ی تێربۆ دیزل ٤.٥ لتر و ٤.٦ لیتری بەنزین کۆتایی دێت. 
ھەرچۆنێک بێت نەوەی نوێی ئۆتۆمبیلەکانی بەھێزتر دەبێ و لەرووی سوتەمەنییەوە باشتر دەبێ. 

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

مانگ پێشتر - Jul 14 2019 1:41PM
1745
بابه‌تی زیاتر