ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
نابێ نیسکافی لەسەر سکی ناشتا بخۆیت
SNN: 

نیسکافی لەو گیراوانەیە کەمرۆڤ بەئاگا دەھێنێتەوە کەزۆر کەس لەکاتی ھەستان لەخەودا دەیخۆن، بەتایبەت بەئاگاھاتنەوە لەبەیانیان، بەوپێیەی پێیان وایە ھاوکاریان دەبێ لەسەر تەرکیز و بەئاگاھاتنەوەیان، بەبێ ئەوەی تێبگەن کەزۆر بەکارھێنانی دەبێتە ھۆی ھەرەشە لەگرفتە تەندروستییەکان. 
زیانی خواردنی کافایین لەسەر سکی ناشتا: 
لەوبارەیەوە دکتۆر "سەید حەماد" مامۆستای خۆراکی چارەسەری پەیمانگەی نەتەوەیی بۆ خۆراک، دەڵێت خواردنی نیسکافی لەسەر سکی ناشتا مەترسییە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری کافایین کەدەبێتە ھۆی بەرزبونەوەی خێرایی لێدانەکانی دڵ و رێگری لەش دەکات لەمژینی رەگەزە خۆراکییەکان وەک ئاسن و کالیسیۆم و کاتێ دوای ژەمەکان بیخۆیتەوە. 
بەبۆچوونی پسپۆڕان، کافایین لەو مادانەیە کەمیزت زۆر پێ دەکات و دەبێتە ھۆی لەدەستدانی رێژەیەکی زۆری شلەمەنی و خوێ و کانزاکانی تێدایە لەرێی میزکردنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا قەرەبوناکرێتەوە بەخواردنەوەی رێژەیەک ئاو ئەمەش توشی وشکبوونی دەکات. 
زیانەکەش تەنیا ھێندە نیە ئەگەر لەسەر سکی ناشتا بخورێت ئەوا توشی گرفتی کۆئەندامی ھەرس دەبێت لەنێویاندا گرفتی ترشەڵۆک.
زیانی خواردنی شەکر لەسەر سکی ناشتا: 
ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوە کردووە کەھەندێ کەس راھاتوون لەسەر خواردنی شەکر و بیکەنە نێو نیسکافەوەە سەرباری بوونی رێژەیەکی زۆری شەکر، ئەمەش دەبێتە ھۆی بەرزبونەوەی شەکرە لەخوێندا، ئەمەش دەبێتە ھۆی ناسەقامگیری میزاج و زیادبونی کێش چونکە شەکری زیادەی لەش بۆیە لەشێوەی چەوری.
نیسکافی مادەی دروستکراوی تێدایە کەکیمیاییە و دەبێتە ھۆی چالاککردنی رەگە ئازادەکانی لەش و ھەندێ بەرھەمی ژەھراوی دەردەدات وەک ھیدرۆبیوکسید و بیرۆکسید کەدەبێتە ھۆی توشبون بەوەرەمی شێرپەنجە و لاوازی سستمی بەرگری .
باشترە لەجیاتی نیسکافی قاوە یان چا بخۆیتەوە و نابێ لەسەر سکی ناشتا بیخۆیتەوە.

مانگ پێشتر - Jul 14 2019 8:26PM
2321
بابه‌تی زیاتر