ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٥ سودی بادەم
SNN: 

بادەم یارمەتی دەدات لەپاراستنی تەندروستی دڵ و نەھێشتنی حەزی خۆراک و ئاسانکاری کاری ریخۆڵەکان و باشترکردنی میزاج، چارەسەری دڵەکزێ، سەرچاوەیەکی باشی مادە خۆراکییەکانە و چالاکی و گەنجێتیمان پێ دەبەخشێت. 
سودی خواردنی بادەم : 
ھاندانی سستمی بەرگری : بادەم کۆکتێلێکە لەدژە ئۆکسانەکان بەتایبەت پۆلیفینۆڵ و زنک و ئاسن و ڤیتامین ئی و بی ٩، و نمونەییە بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆس و ھەوکردنەکان، بەسوودە بۆ ماسولکەکان بەھۆی مەگنیسیۆمەوە، بۆ ئێسک باشە بەھۆی کالیسیۆمەوە، بۆ پێست باشە و نیشانەی پیری ناھێڵێت.
پاراستنی دڵ : بادەم رێگرە لەدروستبونی نەخۆشیەکانی دڵ و دەوڵەمەندە بەئۆمیگا ٦ و ڤیتامین ئی و رێگرە لەگیرانی خوێنبەرەکان، بادەم فیتۆستیرۆلی تێدایە کەکۆلیسترۆڵێکی رووەکی دژ بەکۆلیسترۆڵی خراپە، بادەم ھاندەری دابەزاندنی فشاری خوێنە بەھۆی پۆتاسیۆمەوە.
باشترکردنی کاری ریخۆڵەکان: بەھۆی بونی ریشاڵ و نیاسین کەپێویستە بۆ ھەرسی باش ، کاتێ گرفتی قەبزی سوکت ھەبێ باشترە بادەم زۆر بخۆیت و ئاو بخۆیتەوە بەدرێژایی رۆژ.
باشترکردنی میزاج : کەمی مەگنیسیۆم لەپشت ھەستکردنەوەیە بەماندوێتی و دڵەراوکێ، بۆیە بادەم سەرچاوەی گرنگە بۆ مەگنیسیۆم و ھەر ٢٨ گرامی بادەم، ٢٠%ی پێداویستیەکانمان دابین دەکات. 
کەمکردنەوەی ئازاری گەدە: 
ئەو زەیتەی لەبادەمدا ھەیە ھاوکارە لەروپۆشکردنی دیواری گەدە و پاراستنی لەدەستوەردانی خۆراک، توێژینەوەکان دەریان خستوە کەزەیتی بادەم ترشەڵۆک ھەڵدەمژێت بۆیە باشترە بادەم بخورێت دوای خوراردنی ھەموو ژەمێک خواردن.

مانگ پێشتر - Jul 14 2019 8:50PM
3445
بابه‌تی زیاتر