ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەتوێکڵی لیمۆ کێش دابەزێنە
SNN: 

چیتر پێویست ناکات توێکڵی لیمۆ فڕێ بدەیت چونکە چەندین تایبەتمەندیی بەسودی تێدایە بۆ تەندروستی مرۆڤ، دەکرێ بەکاری بھێنیت بۆ سوتاندنی چەوری و رزگاربون لەکێشی زیادە. 
باشترە بەلەتکراوی توێکڵی لیمۆ بخەیتە سەر ژەمەکانی تر و تێکەڵەی تایبەتی لەسەر ئامادە بکەیت: 
توێکڵی لیمۆ بخەرە ناو ئاوەوە تا دەکوڵێت 
ئاوەکە بپاڵێوە و با سارد بێتەوە  
رۆژانە ٣ کوپی لێ بخۆرەوە لەدوای ژەمە سەرەکییەکان 
ئەم گیراوەیە ھاندەری شیکردنەوەی چەورییە کەکەڵەکە دەبێت لەناوچە جیاوازەکانی لەش و بۆ ئاسانکاری ھەرس و سنوردارکردنی ئاوسانی بێزارکەر. 
بەر لەبەکارھێنانی توێکڵەکەی دەبێ ئاگاداربیت باش بیشۆیتەوە بۆ رزگارکردنی لەژەھر و پیسی، ئاماژە بەوەش دەکرێت کەبۆنکردنی وادەکات رێگر بێت لەھەستکردن بەسەرگێژخواردن لەو کەسانەی کەھەمان گرفتیان ھەیە لەکاتی گەشتی فرۆکە و ئۆتۆمبیلدا.

مانگ پێشتر - Jul 14 2019 8:56PM
3715
بابه‌تی زیاتر