هونه‌ر
بەشی سێیەمی زنجیرەی شارلوک ھۆڵمز بەرھەم دێت
SNN: 

کۆمپانیای وارنەر بروس ئاشکرایکردووە کەدیکستەر فلیچەر دەستنیشانکراوە بۆ دەرھێنانی بەشی سێیەمی فیلمی پڕ سەرکێشی Sherlock Holmes دوای گەڕانەوەی ئەکتەری جیھانی رۆبەرت داونی جۆنیۆر بۆ بینینی رۆڵی لێکۆڵەری بەناوبانگ. 
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی "فاریتی"، بروس بڕیاریداوە چەند ساڵە بەشی سێیەم تۆمار بکات و زۆری کاری رۆبەرت داونی وایکردووە کەرێگر بێت لەتۆمارکردنی بەشی سێیەم کەبڕیارە رۆژی ٢١ی دیسەمبەری ٢٠٢١ نمایش بکرێت. 
پێشبینی دەکرێت جارێکی تر "گود لو" لەبەشێکی نوێدا دەربکەوێتەوە و بڕیارە مانگی مایسی ساڵی ئایندە نمایش بکرێت.

مانگ پێشتر - Jul 14 2019 9:05PM
13732
بابه‌تی زیاتر