ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
سودە تەندروستییەکانی گازۆ بزانە
SNN: 

گازۆ لەبەناوبانگترین جۆری چەرەسە کەرێژەیەکی زۆری ڤیتامین و رەگەزی خۆراکی تێدایە کەپارێزگاری لەتەندروستی لەش و پێست دەکات بۆیە باشترە بخورێت و بدرێتە منداڵان بەوپێیەی دەوڵەمەندە بەڤیتامین کەھاندەری گەشە و تەندروستییانە.
وێبسایتی food.ndtv سودەکانی گازۆری بەم جۆرە خستۆتەروو: 
١. گازۆ رێژەیەکی زۆری ڤیتامین و مادەی دژە ئۆکسانی تێدایە کەھاندەری تەندروستی سستمی بەرگری و پاراستنی لەشە لەنەخۆشی و پەتاکان. 
٢. پارێزگاری لەتەندروستی دڵ و مولولەکانی خوێن دەکات و دەیپارێزێت لەجەڵتە و نەخۆشییەکان 
٣. بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری دژە ئۆکسانەوە بەسودە بۆ پاراستن لەنەخۆشیە جیاوازەکانی شێرپەنجە.
٤. رێژەیەکی زۆری ترش و رەگەزی خۆراکی تێدایە کەھاندەری تەندروستی باشە بۆ ژنی دووگیان و پاراستنی کۆرپەلە لەتێکچونی رووکاری. 
٥. ھاندەری بەھێزکردنی ماسولکەکان و جومگەکان و ھاندەری گەشەی منداڵ و پاراستنیەتی لەشاشبونی ئێسک. 
٦. گازۆ رێژەیەکی زۆری رەگەزی خۆراکی و ڤیتامین تێدایە کەھاندەری بەھێزکردنی تەندروستی و جوانی پێست و پاراستنیەتی لەپەڵەی رەش. 

مانگ پێشتر - Jul 14 2019 9:13PM
3279
بابه‌تی زیاتر