ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
گرنگی زۆر ئاو خواردنەوە لەوەرزی ھاویندا
SNN: 

کاتێ پلەکانی گەرما دەگاتە سەروو ٤٠ ی سەدی، پزیشکان رێنمایی دەدەن لانیکەم ١٢ کوپ ئاو بخورێتەوە لەرۆژدا، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کەمبونەی لەشلەمەنی لەشدا دروست دەبێ و کەسەکە لەدەستی دەدات بەھۆی ئارەقەکردنەوەی زۆرەوە و گەرما و شێی زۆر. 
لەوبارەیەوە دکتۆر مەجدی بەدران ئەندامی دەستەی میسری بۆ ھەستیاری و بەرگری رایگەیاند باشترە رووبەرووی پلەی گەرمای زۆر ببیتەوە بەئاو خواردنی زۆر، بەرێژەی ١ کوپ بۆ ھەر سەعاتێک، بۆ نمونە ئەگەر کەسەکە ٨ سەعات بخەوێت دەبێ رۆژانە ١٦ کوپ ئاو بخواتەوە یان لانیکەم ١٢ کوپ ئەگەر ھەست بەتینوێتیش نەکات تا بتوانێ رووبەرووی گەرمای زۆر ببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە کەباشترین و گونجاوترین پلەی گەرما بۆ فێنککردنەوە لەگەرمای زۆر و ھاویندا ٢٤ پلەی سەدیە بۆیە ئەگەر بیخەیتە سەر ٢٠ توشی نەخۆشیت دەکات. 
ھاوکات کاتێ کەسەکە دەگەرێتەوە ماڵەوە یان شوێنی کارەکەی لەشوێنی گەرمەوە بۆ ساردی توشی تەنگەنەفەسی دەبێ و سنگی ھەستیار دەبێ و توشی ھەوکردنی ماسولکەکان و جومگەکان دەبێت بەپێچەوانەشەوە توشی گرفت دەبێ لەکۆئەندامی ھەناسەدا.
بەدران رێنمایی دەدات بەزۆر خواردنی سەوزە لەھاویندا بەتایبەت کاھوو کەلەش شێدار دەکات بەوپێیەی رەگەزی خۆراکی پێویستی تێدایە وەک ڤیتامین و مس و مەنگەنزی و چەندین مادەی تێدایە کەھاوکارە لەرێکخستنی فشاری خوێندا سەرباری بونی ٣ جۆرە دژە ئۆکسان کەلەش دەپارێزێ لەتوشبون بەوەرەم. 

مانگ پێشتر - Jul 16 2019 9:44AM
2315
بابه‌تی زیاتر