ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
چارەسەری خێل بوونی درۆیینە لەمنداڵاندا
SNN: 

ھەندێ لەدایکان پێیان وایە کەمنداڵەکەیان توشی خێل بوون بوە کاتێ تەماشای چاوەکانیان دەکەن بەڵام جۆرێکی تر ھەیە کەبە خێل بونی درۆینە ناسراوە و توشی منداڵانی تەمەن ٢ ساڵ و بەرەو ژوور دەبێ تا قۆناغی باڵغ بوون. 
لەوبارەیەوە دکتۆر عەبدولرەحمان جابر مامۆستای پزیشکی و نەشتەرگەری چاو لەزانکۆی عەین شەمس ئاشکرایکردوە کەخێلی درۆینە حاڵەتێکی نەخۆشی باوە لەنێوانی منداڵان و لەکاتی دووگیانی بۆ باڵغ بوون دروست دەبێ و ئەمەش جیاوازی ماسولکەکانی چاو نیە. 

ئەمەش چەند ھۆکارێکی ھەیە: 
١. جیاوازی قەبارەی چاو بەشێوەی سروشتی خۆی 
٢. درێژی بینین 
٣. کورتی بینین 
٤. بونی زیادەی پێست لەدەوری لوت و چاو 
٥. زەردبونی دەرچەی پێڵوی چاو
ئەو مامۆستایە رایگەیاندووە کەخێلبونی درۆینە کاریگەری نابێ لەسەر ئاستی بینین لەمنداڵاندا و ماوەی بەردەوامبونی جیاوازە تا ئاماژە و ھۆکارەکانی نامێنێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە کەچارەسەرەکان لەرێی زانینی ھۆکارەکانەوەیە کەھەندێ جار بەچاویلکە چارەسەر دەکرێت  و وتیشی رێوشوێنی خۆپاراستن لێی نیە و شتێکی سروشتیی و ئاساییە لەمنداڵاندا.

مانگ پێشتر - Jul 16 2019 8:29PM
2120
بابه‌تی زیاتر