ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
چۆن رزگارت دەبێ لەتوڕە بوون لەگەرمادا؟
SNN: 

ھەندێ کەس توشی توڕەبوون دەبنەوە لەکاتی ھەستکردن بەگرفتێک یان کێشەیەکی سادە کاتێ پلەکانی گەرما زۆر بێت لەوەرزی ھاویندا و ئەمەش شتێکی زۆرە باوە، باشە بۆچی ئەم ھەستە لەھاویندا دروست دەبێت؟ 
نانسی مۆلیتۆر مامۆستای پزیشکی دەروونی لەزانکۆی نۆرس وێسترن رایگەیاندوە ھۆکارەکەی گرفتی خەوتن و وشکبونی لەش و بێ توانایی جوڵە و چالاکییە و ئەمەش دەبێتە ھۆی خراپی میزاج و نەتوانینی کۆنترۆڵکردنی خود. 
رێنمایی دەدرێت بەوەی نابێ لەو دۆخە گەرمایەدا بڕیاری یەکلاکەرەوە بدرێت کەببێتە ھۆی کاریگەری لەسەر ژیانت کەدواتر لێی پەشیمان بیت.

چۆن رزگارت دەبێ لەتوڕە بوون لەوەرزی گەرمادا؟ 
١. شێدارکردنی لەش لەرێی خواردنی بڕێکی باش لەئاو و شلەمەنی سارد و ئاو خواردنەوە لەکاتی تینوێتیدا. 
٢. باشترە بەیانیان یان ئێواران بچیت بۆ جیم یان یانە وەرزشییەکان نەک نیوەڕوان. 
٣. ئەگەر کەسەکە دەرمانێکی دیاریکراو دەخوات وەک دەرمانی فشاری خوێن دەخوات پێویستە ھەوڵ بدات زۆرترین رێژەی ئاو بخواتەوە تا لەشی شێدار بێت. 
٤. ھەوڵ بدات لەشوێنە ساردەکاندا بمێنێتەوە ھێندەی دەتوانێت و دوربکەوێتەوە لەشوێنی گەرم. 
٥. ھەوڵی ھێمن بونەوە بدات و خۆی لەدۆخە پڕ فشارەکان بەدووربگرێت 
٦. ھەوڵ بدات تێر خەوببێت.

مانگ پێشتر - Jul 16 2019 8:45PM
2254
بابه‌تی زیاتر