ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٥ مەترسی زۆرخواردنی شیرینی
SNN: 

زۆربەی ژەمە خۆراکییەکان قتو یان گیراوە گازییەکان رێژەیەک شیرینی و شەکری تێدایە و توشی گرفتی تەندروستیت دەکات سەرباری تامە خۆشەکەی. 
وێبسایتی "ئینسایدەر" گرنگترین زیانەکانی خواردنی شیرینی خستۆتەروو: 
١. رەش بونی دانەکان: بەھۆی ترشەکانەوە کەلەدەرەنجامی کارلێکی شەکر و روی ددان دروست دەبێ توشی رەشبونی ددان دەبیت. 
٢. گرفتی پێست: زۆرخواردنی بەرھەمەکانی شیر و شیرینی دەبێتە ھۆی دروستبونی گرفت لەپێستدا سەرباری زیبکەی لاوێتی
٣. مەترسی بەر لەتوشبون بەنەخۆشی شەکرە: شیرینی زۆر بخۆیت لەش ئەنسۆلین بەرێژەیەکی زۆر دەردەدات و ئەمەش یارمەتی دەدات لەچارەسەری گلوکۆز و گۆڕینی بۆ ووزە، لەش ناتوانێ گلوکۆز بمژێت بەباشی و بەخێرایی، ئەمەش دەبێتە ھۆی کەڵەکەبوونی کلوکۆز لەنێو رارەوی خوێن و جگەردا.
٤. دڵەراوکێ و خەمۆکی: شەکر ھەوکردن لەھەموو لەشدا زیاد دەکات ، لەنێویاندا مێشک کەدەبێتە ھۆی زیادبونی قەلەقی و دڵەراوکێ و خەمۆکی . 
٥. نەخۆشی دڵ: زۆر خواردنی شەکر مەترسی توشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ و مولولەکانی خوێن زیاد دەکات لەدەرەنجامی زۆر وەرگرتنی کالۆریی و زیادبونی کێش

مانگ پێشتر - Jul 17 2019 5:48PM
2130
بابه‌تی زیاتر