ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەم جۆرە زەردبوونی قاوە بەددانەکانتەوە نامێنێت
SNN: 

ژمارەیەکی زۆر لەھەوادارانی قاوە و چا دەناڵێنن بەدەست گۆڕانی رەنگی ددان و زەردبونییەوە بەھۆی بوونی ئەو مادانە لەھەردوو گیراوەکەدا کەکاریگەری دەبێ لەسەر رەنگی ددان. 
زەرد بونی ددان بەھۆی مادەی "تانین"ەوەیە کەلەچاو قاوەدا ھەیە و بەددانەوە دەلکێت و دەبێتە ھۆی گۆڕانی رەنگەکەی. 
شارەزایان دەڵێن مادەی "تانین" دەبێتە ھۆی ھاندانی بەکتریا لەنێو دەم و دەبێتە ھۆی داخورانی مینای ددان و رووکاری سەرەوە و رووپۆشی ددان. 
ھەندێ لەشارەزایان دەڵێن شتنی ددان دەبێ لانیکەم دوو جار بێت لەیەک رۆژدا، بۆ رزگاربون لەمادە خۆراکییەکان کەرێگرە لێی کەپێوەی بنوسێت، و ھەندێ لەپزیشکان دەڵێن پاککردنەوەی ددان رۆژانە جارێک بێت بەر لەخەوتن. 
پزیشکان رێنمایی دەدەن بەوەی دوای خواردنەوەی چاو قاوە، راستەوخۆ ددان بشۆرێت و شیری تێ بکرێت بۆ سوککردنی و نەھێشتنی زەردی ددان. 
پزیشکان دەڵێن ددان پاککردنەوە نابێتە ھۆی لابردنی زەردی بەتەواوەتی، بەڵام باشترە بەشێوەیەکی دەوری پاک بکرێتەوە و لای پزیشکیش دەکرێ چەند جارێک پاک بکرێتەوە.

مانگ پێشتر - Jul 17 2019 7:18PM
2488
بابه‌تی زیاتر