کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بەم جۆرە کەسایەتی بەرامبەرەکەت ئەرێنی دەبێت
SNN: 

ئاساییە لایەنێکی پەیوەندیی ھاوسەرێتی پشتیوانی و ھاوکاری یەکتر بکەن لەھەموو بوارەکاندا بۆیە گرنگە کەسەکە ھاوکاری ھاوبەشی ژیانی بکات بۆ رزگاربون لەگرفت و کێشە و بابەتە نەرێنییەکانی کەسایەتی خۆی. 
لێرەدا ھەندێ رێگا دەخەینەروو بۆ ئەوەی کەسەکە ھاوکاری ھاوبەشی ژیانی بکات بۆ رزگاربون لەکەسایەتییە نەرێنییەکەی، ئەمەش وێبسایتی "ڤێری ویل مایند" ئاشکرایکردووە: 
١. ھاندان : ئەمەش دەتوانرێ بەرێگا باوەکان و چالاکییە ھاوبەشەکان یارمەتی و ھانی کەسی بەرامبەر بدرێت تا کەسێکی گەشبین و ئەرێنی بێت. 
٢. تۆ پێشەنگی بە: ئەگەر تێبینیت کرد کەسەکە ھەستێکی نەرێنی ھەیە ھەوڵ بدە پێشەنگی بیت لەرێی مامەڵەکردنی ئەرێنیەوە لەم بابەتەدا. 
٣. زیادەڕەوی مەکە لەکاردانەوەکانت: ھەندێ جار کەسەکان ھاوکاریکردنت رەت دەکەنەوە، ھەوڵ بدە کاردانەوەت سەخت و توند نەبێت، ھەوڵەکانت دووبارە بکەرەوە. 
٤. مەدحی بکە و ھەوڵ بدە چالاکی تری لەگەڵ بکەیت و دەستخۆشی لێ بکە لەکاتی کارە ئەرێنییەکاندا. 
٥. ھاوسەرەکەت ھان بدە بۆ تاقیکردنەوەی شتی نوێ: وەک چونە نێو یانەیەکی وەرزشی و بەشداریکردن لەچالاکییە رۆشنبیرییەکان و فێربونی زمانێکی نوێدا.

مانگ پێشتر - Jul 18 2019 10:03AM
920
بابه‌تی زیاتر