جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
شیری ھێلکەشەیتانۆکە لەئاڵتون گرانترە
SNN: 

ماوەی چەندین ساڵە جوتیارانی تایلاند دەناڵێنن بەدەست ھێلکەشەیتانۆکە (حەلەزۆن)ەوە و ئێستاش بۆتە سەرچاوەیەکی گرنگی داھات . 
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی "گاردیانز"ی بریتانی، دەیان کارگەی پێداویستییەکانی جوانکاری لەجیھاندا خواستیان لەسەر دەردراوەکانی ھێلکەشەیتانۆکە زیادکردوە و ئەمەش کەبە "شیری ھێلکەشەیتانۆکە" ناسراوە زۆر بەسوودە بۆ گرنگیدان بەلەش چونکە بەسوودە بۆ دواخستنی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربونی پێست و پێست جوان و درەوشاوە دەکات. 
دەردراوی ھێلکەشەیتانۆکە کەبەشیری ئەو بونەوەرەش ناسراوە نرخەکەی ٣١٤ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.
ئێستاش لەھەرێمی ناخون نایوک کەدوو سەعات لەپایتەختی تایلاندەوە دوورە، زیاتر لە ٨٠ کێڵگەی ھێلکەشەیتانۆکە ھەیە. 
نرخی ئەم دەردراوە دەگاتە ٣٠٠ دۆلار بەوپێیەی دەچێتە پێکھاتەی ماسک و پێداویستیەکانی جوانکارییەوە.

مانگ پێشتر - Jul 22 2019 9:03PM
1760
بابه‌تی زیاتر