ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئێواران ئەم شۆربایە بخۆ و ٢ کیلۆ کێشت دابەزێنە
SNN: 

کەسانێکی زۆر رێجیمێکی قورس دەکەن بۆ دابەزاندنی کێش بەڵام دەکرێ ئەم ئامانجە بەدەست بھێنیت لەرێی گرتنەبەری سستمێکی خۆراکی تەندروست و رێکخستنی ژەمەکانی رۆژانە و وەرزش کردنەوە. 
دەکرێ پشت بەچەند فێڵێک ببەستیت وەک خواردنی ژەمی خۆراکی و چەندین تێکەڵە وەک شۆربای چەوەندەر و سرکەی سێو بۆ دابەزاندنی ٢ کیلۆگرام ھەر ١٠ رۆژ جارێک.
پێکھاتەکانی: 
نیو لیتر ئاو 
٢٠٠ گرام سنگی مریشکی کوڵاو و لەتکراو 
پیازێک، تەماتە، کەرەوز، گێزەر، سیر، کەمێک خوێ و بیبەر، ٢ چەوەندەر.
٢ کەوچک سرکەی سێو 
١ کەوچک ئاوی لیمۆ 
شویت. 
سەرەتا چەوەندەرەکە توێکڵ بکە و بیشۆ و بیخە ئاوەوە تا دەکوڵێت و پاشان ساردی بکەرەوە و شۆربای مریشکەکە لەم کاتەدا ئامادە بکە. 
کاتێ ئامادەبو ، چەوەندەر و سرکەی سێو و لیمۆ و شویتەکەی تێ بکە و دواتر تێکەڵەکە جوان بھاڕە. 
بۆ دابەزاندنی کێش زۆر بەباشی باشترە ئەم شۆربایە ئێواران بخۆیت. 

مانگ پێشتر - Jul 23 2019 8:37PM
5142
بابه‌تی زیاتر