لەکوردستانەوە
پەردە لەسەر پەیکەری ئەختەری رەشۆڵ لادرا
SNN: ھەورامان ھاشم

بەئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد و پارێزگاری سلێمانی لەبەردەکی سەرا لەسلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری ژنە شۆرشگێڕی کورد (ئەختەری رەشۆڵ) لادەدرێت، کە لەلایەن کۆمەڵگەی پەروەردەی مارگرێتەوە دانرابوو.

gellerytitle

لەوبارەیەوە دانا عەباس بەرێوەبەری قوتابخانەی مارگرێت ، بە SNNی راگەیاند: دروستکردنی پەیکەرێک بۆ ژنە تێکۆشەری کورد ئەختەری رەشۆڵ لەلایەن پەروەردەکەمانەوە لەپای ئەو نەبەردی و خزمەتەیە لەماوەی تەمەنیدا پێشکەشی گەل و نیشتمانەکەی کردووە.

gellerytitle

وتیشی: یەکێک لەو نەبەردیانەشی کە کردووەیەتی لە کاتی ھێنانەوەی تەرمی شێخ مەحمودی حەفید بۆ سلێمانی لە ساڵی ١٩٥٦ داوا لە دەسەڵاتدارانی ئەو کاتەی سلێمانی دەکات کوڕەکەی شێخ مەحمود لە زیندانە تا بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی باوکی بکات، بەڵام بەو داوایەی رازی نابن و دواتر دەبێت بە خۆپیشاندان و ھەر لەکاتەدا بەھۆی تەقەکردن لەخۆپیشاندەران شەھید دەبێت.

gellerytitle

راشیگەیاند: پەیکەرەکە ھەر لەو شوێنەی تێیدا شەھیدابوو کە بەردەرکی سەرای سلێمانییە دانراوەو لەلایەن پەیکەرساز چێنەر نزارەوە دروستکراوەو مەوادی بەردی تێدا بەکارھێناوە رووپۆشەکەشی برۆنز کراوە.

gellerytitle

ئەختەر ساڵەح ئەحمەد ناسراوە بە (ئەختەری رەشۆڵ) ھاوسەری رەشۆڵ عەبدوڵڵای گۆرانیبێژ بووە

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

مانگ پێشتر - Jul 24 2019 8:17PM
1188
بابه‌تی زیاتر