لەکوردستانەوە
پێشانگەی فۆتۆگرافی ژنانی ھەرچوار پارچەی کوردستان کرایەوە
SNN: سۆران سەعید

تواناکانی ژنانی ھەرچوار پارچەی کوردستان لەبواری فۆتۆگرافیدا نمایش دەکرێت، سەرپەرشتیاری گروپی فۆتۆگرافەرانی گەڵاش دەڵێت: دەمانەوێت عادیلەخانم و حەپسەخانی نەقیب لەبواری فۆتۆگرافیدا دروست بکەین.

gellerytitle

ئەمڕۆ لەگەلەری ئەمنە سورەکە لە شاری سلێمانی پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی بۆ ٥٠ ژنی ھەرچوار پارچەی کوردستان کرایەوە.

gellerytitle

ناسیح عەلی خەیات فۆتۆگرافەر و سەرپەرشتیاری گروپی فۆتۆگرافەرانی گەڵا بە SNNی ڕاگەیاند: لەڕێگەی ئەم گروپەوە توانیمان ٥٠ فۆتۆگرافەری ژن کۆبکەینەوە لەھەرچوار پارچەی کوردستان بۆ نمایشکردنی بەرھەم و کاروچالاکییەکانیان.

gellerytitle

وتیشی: لەم پێشانگەیەدا ٦٠ فۆتۆ نمایشکراوە، لەسەرجەم فۆتۆکانیدا تیشک خراوەتە سەر کەلتور و کەلەپوری و سروشتی کوردستان و کاری ڕۆژانەی خانمان لە کوردستاندا.

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد، بەدڵنیایەوە کۆمەڵێک فۆتۆگرافەری ژنی زۆر باش لەکوردستاندا ھەیە، بەڵام دەستگیرۆییەکیان نەبووەو بیانھێنێتە ناو کایەکەوە و خزمەت بکەن لەو بوارەدا، بۆیە ھەموو ساڵێک بەردەوام دەبین و دەرگای گروپەکەمان کراوەیە بۆ ھەموو ئەو خانمانەی فۆتۆگرافەرن و حەز و خولیای فۆتۆگرتنیان ھەیە.

gellerytitle

لەبارەی ئامانجی ئەم پێشانگەیەوە، ناسیح عەلی خەیات ڕایگەیاند: دەمانەوێت لەم ڕێگەیەوە و بواری ھونەری فۆتۆگرافیدا عادیلەخان و حەپسەخانی نەقیب دروست بکەین.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

مانگ پێشتر - Jul 24 2019 8:49PM
516
بابه‌تی زیاتر