لەکوردستانەوە
بەگرافیک ژیان لەئامێزی ڕەنگەکاندا نیشان دەدرێت
SNN: کۆسار مەحمود

گروپی بوژیا بەھاوبەشی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان پێشانگایەکی  گرافیکی بۆ کارەکانی خانمێکی ھونەرمەند دەکاتەوەو ، ئامانجی پێشانگاکەش دەخاتەڕوو 

gellerytitle

حوسنا ھەورامی بەرپرسی گروپی بوژیا و خاوەنی پێشانگاکە بەSNNی ڕاگەیاند : ئەم پێشانگا گرافیکییە ، بە سێ بەرنامەی کۆمپیتەر ئەنجامم یاوە و سەرجەمی وێنەکان ۳۰ وێنەن ، بەشێکی کەمی سودم لەوێنەی ڕاستی بینیوەو بەکارم ھێناووە ، جگە لەوە ھەمووی بەو بەرنامانە کارم لەسەرکردوون

gellerytitle

وتیشی : وێنەکان گوزارشتی گشتین و چەند واتایەکیان ھەیە واتا تەنھا یەک جۆر نیە وەک ( بەشی سروشت ، ژینگە ، ژن ، ژیان )، و چەند بابەتێکی تری تێدایە.

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد : ئامانجی ئەم کارە خستنەڕووی ئەوەیە کە بەھونەرمەندان بڵێم جگە لە بەکارھێنانی فڵچەو بۆیەی زەیتی و ئاوی ، ئەتوانین لەڕێگەی کۆمپیتەریشەوە پەرە بەم کارە بدەین و مەبەستەکانمانی لێووە بخەینەڕوو.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

مانگ پێشتر - Jul 24 2019 9:04PM
547
بابه‌تی زیاتر