کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بەر لەتێکچونی پەیوەندییەکەتان ئەم رێگایە بگرەبەر
SNN: 

زۆرێک کات کەپەیوەندیی ھاوسەرێتی توشی گرفت دەبێت، چارەنوسی ھاوسەران بەرەو نادیار دەچێ و جیابونەوەیان نزیک دەبێـەوە بۆیە دەبێ چەند رێوشوێن و دەستپێشخەرییەک بکرێت بۆ رزگارکردن لەو دۆخە، ئەمەش وێبسایتی "گوتمان" بەم جۆرە دەستنیشانی کردوە: 
١. خۆت لەلۆمە کردن بەدووربگرە و بابەتەکان بەشێوەیەکی ئاقڵانە چارەسەر بکە و ھێرشی مەکەرە سەر و ژیرانە چارەسەری بکە. 
٢. گرنگی بدە بەچارەسەری ناکۆکییەکان: ئەمەش دکتۆر جۆن گۆتمان شارەزای پەیوەندیی ھاوسەرێتی ئاشکرایکردووە کەنابێ پشت بکرێتە چارەسەری کێشەکان چونکە دەبێتە ھۆی تێکچوون و خراپتربونی پەیوەندییەکە بەڵکو دەبێ ھەموان ھەوڵی زیاتر بدەن بۆ چارەسەر. 
٣. خۆ بەدوربگرە لەتوڕەبوون کەھۆکارێکی نەرێنییە بۆ زیاتر تێکچونی پەیوەندیتان بۆیە باشترە دوای توڕەبوون نەکەویت و پشت بەرێگا مەنتقی و ئاقڵانەکان ببەستیت. 
٤. ھەوڵ بدە ھەستە ئەرێنییەکان زاڵ بکەیت و خۆت بەدووربگریت لەھەستە نەرێنییەکان. 
٥. راستگۆبە لەھەڵسوکەوتەکانتدا ئەمەش گرفتی پەیوەندییەکانت ناھێڵێت و مانۆڕ مەکە و درۆ مەکە. 
٦. لێبوردەبە لەھەڵە بچوک و بێ مەبەستەکاندا تا مۆرکێکی ئەرێنی جێ بھێڵێت. 

مانگ پێشتر - Jul 25 2019 5:04PM
1320
بابه‌تی زیاتر