لەکوردستانەوە
له‌سلێمانی زه‌یتی سروشتی به‌رهه‌مده‌هێنرێت
SNN: سۆران سه‌عید
له‌مه‌ڕاسیمێكدا به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی و حكومی فرۆشگایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی زه‌یتی سروشتی كرایه‌وه‌ له‌سلێمانی، خاوه‌نی فرۆشگاكه‌ش ده‌ڵێت: زه‌یته‌كه‌ له‌به‌رچاوی كڕیاره‌كان ڕاسته‌وخۆ به‌رهه‌مده‌هێنرێت و هیچ مه‌وادێكی دیكه‌ی تێكه‌ڵ ناكرێت.
دونیا حه‌مه‌ سه‌عید خاوه‌نی  (Viva Natural Oil) به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: ئه‌م شوێنه‌ وه‌ك فرۆشگه‌یه‌ك وایه‌ و له‌ڕێگه‌ی چه‌ند ئامێرێكه‌وه‌ به‌ پله‌یه‌كی گه‌رمی كه‌م زه‌یت به‌رهه‌م ده‌هێنین.
وتیشی: هه‌موو كه‌ره‌ستانه‌ی زه‌یتی لێبه‌رهه‌م ده‌هێنرێت سروشتین و  30 جۆر كه‌ره‌سته‌مان هه‌یه‌ كه‌ زه‌یتی لێبه‌رهه‌م ده‌هێنرێت له‌وانه‌ (گوڵه‌به‌ڕۆژه‌، كونجی، ئه‌رگان، به‌ڵاڵوك، ڕه‌شكه‌ و ده‌نكی هه‌نار) چه‌ندین جۆری دیكه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و زه‌یته‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ماده‌ی دیكه‌ی تێكه‌ڵ نا كرێت، له‌ڕێگه‌ی چه‌ند ئامێرێكه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌به‌رچاوی كڕیار به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
دونیا حه‌مه‌سه‌عید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و زه‌یته‌ی به‌رهه‌مده‌هێنرێت به‌شێكیان بۆ خواردن به‌كارده‌هێنرێت و به‌شێكیان بۆ بابه‌تی چاره‌سه‌ری سروشتی به‌كار ده‌هێنرێت.
ڕاشیگه‌یاند: ئامانجی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ هاوڵاتیانی ئاشنا بكه‌ین به‌م به‌رهه‌مه‌ سروشتییانه‌ و نرخه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان بتوانن بیكڕن به‌تایبه‌ت هه‌ژاره‌كان.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

مانگ پێشتر - Jul 25 2019 8:53PM
2255
بابه‌تی زیاتر