ترافیک
پۆلیسی ھاتوچۆ دەستخۆشی لەسەرپێچییەکەی دەکات
SNN: 

شۆفێرێکی ئۆتۆمبیل لەویلایەتێکی ئەمریکی سەرپێچییەک دەکات و پۆلیسی ھاتوچۆش لەجیاتی سزادانی، دەستخۆشی لێ دەکات. 
شۆفێرێک دوای ئەوەی لایتەکانی دواوەی ئۆتۆمبیلەکەی لەدەست دەدات بەھۆی شکانییەوە، ناچار بوتڵێکی رەنگ سور لەجێی دادەنێت و جێگیری دەکات کەزۆر ھاوشێوەی ئەو لایتەیە کەلێ بۆتەوە.
پۆلیسی شاری لۆنگمۆنت وێنەی ئەو لایتە ساختەیەی بڵاوکردەوە کەدرابوو لەدواوەی ئۆتۆمبیلەکە، کەرەنگە لای تۆش بەھەڵە بەلایت بینیبێتت دواتر بەلێ ووردبونەوە دڵنیابویت کەلایت نیە. 
ھەرچەندە شۆفێریکردن بەبێ لایتی دواوە سەرپێچییە و پێویستی بەسزادانە بەڵام پۆلیس چاوپۆشی لێ کرد بەوپێیەی بەرێوەبووە بۆ چاککردنی لایتەکە. 
ھەرچەندە دەستخۆشییان لەو ھەڵسوکەوتەی شۆفێرەکە کرد بەڵام ئەمە بەچارەسەرێکی کاتی زانراوە و ناکرێ ھەمیشەیی بێت. 
بەپێی یاسای ئەمریکا دەبێ ئۆتۆمبیلەکان لایتی دواوەی ھەبێ و رەنگی سور بێت و دەکرێ لەدووری لانیکەم ٣٠ مەترەوە ببینرێت.

3 هەفتە پێشتر - Jul 27 2019 8:45PM
5205
بابه‌تی زیاتر