کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٤ ھۆکاری خەمۆکی دوای منداڵبوون
SNN: 

زۆربەی خانمان لەماوەی دووگیانیدا و دوای منداڵ بوون رووبەرووی گرفتی ھۆرمۆنی دەبنەوە کەدەبێتە ھۆی زیادبونی کێشیان سەرباری گرفتی بێ میزاجی و ئەمەش دەگاتە توشبون بەخەمۆکی. 
لەوبارەیەوە دکتۆر جەمال فرویز راوێژکاری پزیشکی دەروونی میسری رایگەیاندووە گرنگترین ھۆکارەکانی خەمۆکی دوای منداڵ بوون بریتییە لە: 
زۆربەی خانمان دوای منداڵ بوون توشی خەمۆکی دەبن لەدەرەندامی ھۆکاری دەماری نێو مێَشک و گرفتی ھۆرمۆنی پرۆجیسترۆن کەکاریگەری ھەیە لەسەر ھۆرمۆنی سیرۆتۆنین و دۆبامین 
ھۆکاری تری دەرونی و فشار و نیگەرانی و ترس و ھەستکردن بەبەرپرسیارێتی زیاتر
ناکۆکی ھاوسەران و خێزان و جۆر و ناوی کۆرپەلەکە 

نیشانەی خەمۆکی دوای منداڵ بون: 
تەنگەنەفەسی و بێزاری بەردەوام 
گریانی بەردەوام 
نەمانی حەزی خۆراک 
گرفتی خەوتن 
ترس لەمنداڵ و ئەو ژنە ناوێرێت منداڵەکە لەباوەش بگرێ و شیری پێ بدات  

مانگ پێشتر - Jul 29 2019 8:45PM
1131
بابه‌تی زیاتر