لەکوردستانەوە
فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام دەست پێدەکاتەوە
SNN: سۆران سەعید

بڕیارە لە ئەمساڵدا فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام جارێکیتر لە دەربەندیخان دەستپێبکاتەوە، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و ھونەری سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت: گرنگی ئەم جۆرە شانۆیە لەوەدایە ھونەرمەندان خۆیان دەچنە ناو خەڵک و شوێنە گشتییەکانەوە

بابەکر دڕەیی بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و ھونەری سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ٢٢ی ١٠ی ئەمساڵ فێستیڤاڵی شانۆی شەقام لە دەربەندیخان دەست پێدەکەینەوە ئەم فێستیڤاڵە ماوەیەکی زۆرە وەستاوە و لەچەند ساڵی ڕابردووشدا تەنھا یەک جار نمایشکراوە.

وتیشی: شانۆی شەقام بەپێچەوانەی کارکردنە لەھۆڵەکاندا، بەڵکو ھونەرمەندان خۆیان دەچنە ناو خەڵک و  لەسەر شەقام و پارک و شوێنە گشتییەکان نمایشەکەیان ئەنجام دەدەن و لەڕێگەی ھونەرەوە ھاوڵاتیان ھۆشیار دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم جۆرە شانۆیە لە وڵاتانی ئەوروپا ساڵانێکی زۆرە ھەیە و لەوڵاتانی دراوسێش پەرەی پێدراوە، ئەمەش گرنکی خۆی ھەیە، چونکە ھاوڵاتیانی ئێستا بەھۆی سەرقاڵیان لەوانەیە پێیان نەکرێت بچنە ھۆڵەکانەوە بۆ بینینی شانۆ.

مانگ پێشتر - Jul 30 2019 8:42PM
445
بابه‌تی زیاتر