لەکوردستانەوە
کتێبی ڕۆژگاری من بڵاودەکرێتەوە
SNN: کۆسار مەحمود

کتێبخانەی ھەژار موکریانی لەھەڵەبجە ،  مەراسیمێک بۆ بڵاوکردنەوەی کتێبی (ڕۆژگاری من )ی نوسەر ھیدایەت مەلا عەلی  سازدەکات و نوسەری کتێبەکەش ناوەڕۆکی کتێبەکە دەخاتەڕوو.

ھیدایەت مەلا عەلی نوسەری کتێبی (ڕۆژگاری من ) ، بەSNNی ڕاگەیاند : ئەو کتێبەی  ئەمڕۆ بڵاومانکردەوە ، کتێبێکە لە کۆمەڵێک یادەوەری من پێک ھاتوە ، بەشێکی زۆری لە تەمەنی ھەشت ساڵییەوە تا چواردە ساڵی تەمەنمە.

وتیشی :  ئەم یادەوەریانە بەشێکی شێوازی ژیانی منە کە چۆن بەسەرم بردووە لەو تەمەنەدا ، بەشێکی تریشی ناوەڕۆکێکی پەروەردەی ھەیە کە ئەکرێ  وەک ئەزمونێک بۆ پەروەردەی منداڵان لەداھاتودا سودی لێوەر بگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد : ئەم کتێبە یەکەمین کتێبە کەبڵاوی دەکەمەوە ،  ھیوادارم جێیەک بگرێت و وام لێبکات لەھەنگاوەکانی داھاتودا باشتر بم.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

مانگ پێشتر - Jul 30 2019 8:48PM
603
بابه‌تی زیاتر