لەکوردستانەوە
خەڵاتی ئەو ماڵانە دەکرێت کەڕێژەی سەوزاییان زۆرە
SNN: کۆسار مەحمود

تۆڕی ڕێکخراوەکانی ھەڵەبجە بۆ ساڵی چوارەم پڕۆژەی دیاریکردنی ڕێژەی سەوزایی لەنێو ماڵان ئەنجام دەدات و لەمەراسیمێکیشدا خەڵاتی ئەوماڵانە کرا کە ڕێژەی سەوزاییان زۆر بووە و گرنگیان بە ژینگەو سەوزایی داوە.

gellerytitle

عاسی فایەق ئەندامی تۆڕی ڕێکخراوەکانی ھەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند : بۆساڵی چوارەم تۆڕی ڕێکخراوەکانی ھەڵەبجە ھەستا بەدیاریکردنی ڕێژەی سەوزای ماڵان، ئەمساڵ ٦۰ ماڵ بەشداربوون و خەڵات بەسەر سەرجەمی بەشدار بوەکان دابەشکراو ، خەڵاتی یەکەم تاسێیەمیش جیاوازبوون.

gellerytitle

وتیشی : ئەم خەڵاتە زیاتر وەک ھاندانێکە تا برەوی زیاتر بە ڕێژەی سەوزاییەکانیان بدەن ، ئەو ماڵانەشی کە ڕێژەی سەوزاییان نیە بتوانن چاولەمان بکەن و ئەوەندەی بتوانن سەوزایی دروست بکەن

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەوانەی زۆرترین ڕێژەی سەوزای و داری زیاتری ھەبووە پلەبەندی بۆ کراوە پاشان پلەکان دیاریکراوە گرنگی ئەم کارانە ئەوەیە کێبڕکێش دروست ئەکات بۆ زیاترکردنی سەوزایی و کاریگەریش لەسەر ژینگە دروست دەکات

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

مانگ پێشتر - Aug 1 2019 9:41AM
1070
بابه‌تی زیاتر