هونه‌ر
پێشەنگەکانی ھۆلیود لەفیلمێکدا دەردەکەون
SNN: 

بەرھەمھێنەرانی فیلمی  The Irishman ترەیلەری رەسمی یەکەمی ئەو فیلمەیان خستەروو بەر لەنمایشکردنی لەمیھرەجانی سینەمایی نیویۆرک کەخولی ٥٧ەمینیەتی و ئال پاچینۆ و رۆبەرت دی نیرۆ رۆڵی پالەوانی تێدا دەبینن.
رووداوەکانی فیلمەکە وەرگیراوە لەژیانی "فرانک شیران" کەیەکێکە لەپیاوەکانی مافیا و پیاوکوژێکە، فیلمەکە بەرھەمی کۆمپانیای Netflix ە و بودجەی زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کراوە بۆ رکابەریکردنی یەکێک لەخەڵاتەکانی ئۆسکار. 
فیلمەکە سەرباری ئەو دوو ئەستێرەیە، جۆبیشی و ئانا بیکوین و بوبی کانافالی و رای رۆمانۆ و ھارڤی کیتیل رۆڵی تێدا دەبینن سەرباری مارتن سکرسیزی کەکاری دەرھێنانی بۆ کردوە.

3 هەفتە پێشتر - Aug 1 2019 8:15PM
8048
بابه‌تی زیاتر