جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
توێژینەوەیەک سەلماندوویەتی پشیلە باشترین ھاورێی سینگڵە
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە کەنەوەیەکی نوێی سینگڵەکان پەیدا بوون کەبە"ھەوادارانی پشیلە" ناسراون و رازین لەوەی پشیلە ببێتە ھاورێیان. 
لەنێو ئەو کەسانەی ئەو راپرسییەی توێژینەوەکە گرتونییەوە، ھەر ١ لە ٤ پیاو پێیان وایە راگرتنی پشیلە وادەکات ئەو فشارە کەم بکاتەوە کەبەھۆی سینگڵییەوە ھەستی پێ دەکەن چونکە دەکرێ پشیلە ببێتە ھاوبەشێکی باش بۆ ژیان. 
٢٩%ی بەشداربوان دەڵێن ئەو کەسانەی حەزیان لەپشیلەیە و حەز دەکەن قسەی لەگەڵ بکەن لەکاتێکدا ھەموو ١ لەدوو کەس پێیان وایە پشیلە ھاوکاریان دەکات لەپاراستنی ھێمنی خۆیان. 
لەوبارەیەوە "جۆنی گۆڵد" بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێچ بیت بۆ خۆشگوزەرانی ئاژەڵە ماڵییەکان، دەڵێت ئەم دەرەنجامە وەک پێکانێکی بەھێزە بۆ سەگ کەبەباشترین ھاورێی پیاو ناسراوە و رێژەیەکی زۆری پیاوان ئێستا بڕیاریان داوە پشیلە بخەنە جێی سەگ. 
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی "ئای نیوز"ی بریتانی، دەکرێ پشیلە ببێتە پشتیوانییەکی سۆزداری گەورە بۆ کەسانی سینگڵ و لەبەرامبەریشدا گرنگی پێدان بەو گیانلەبەرە ماڵییە باشترین پاداشت دەبێت.

مانگ پێشتر - Aug 1 2019 8:33PM
898
بابه‌تی زیاتر