ترافیک
مۆدیلی نوێی پاجیرۆ بەرھەم ھات
SNN: 

کۆمپانیای میسۆبیشی بەم دواییانە نمونەی نوێی ئۆتۆمبیلەکانی جۆری Pajero ی ئاشکراکرد کەیەکێکە لەو ئۆتۆمبیلانەی کەھەوادارێکی زۆری ھەیە لەجیھاندا. 
ئۆتۆمبیلە نوێیەکە Pajero Sport گەورەترە و جیاوازترە لەرووی رووکارەوە و دیزاینەکەی سەردەمیانەترە و گڵۆپی لیدی ھەیە لەپێشەوە و لایتی دواوەی بەشێوەیەکی درێژ و دەگمەن دانراوە.
ئۆتۆمبیلەکە دروستکراو تا زیاتر خێزانی بێت و سێ ریز کوشنی چەرمی ھەیە و جێی ٧ سەرنشینی تێدا دەبێتەوە لەگەڵ روکارێکی پێشکەوتوو لەگەڵ ٢ شاشەی تایبەت.
ئۆتۆمبیلەکە سستمی پاڵنانی پێشەوە و چواری ھەیە و سستمی کۆنترۆڵی جوڵەی ھەر تایەیەک بەجیا لەسەر رێگا لێژاییەکان و سستمی ئەلکترۆنی بۆ کۆنترۆڵی سوڕانەوەی تایەکان و فشاری ھەوا تێیدا کاتێ لەسەر خۆڵ دەڕوات.
ئۆتۆمبیلە نوێیەکە مەکینەیەکی شەش پستۆنی ھەیە قەبارەی ٢.٥ و ٣ لیتر و گوڕ ١٨١ و ٢٠٩ ئەسپە و گێڕێکی ٧ خێرایی ھەیە.
gellerytitle

3 هەفتە پێشتر - Aug 2 2019 6:40PM
2551
بابه‌تی زیاتر