جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
رۆژی جیھانی شوتی یە لەرووسیا
SNN: 

ساڵانە لەرۆژی ٣ی ئابدا، جیھان رۆژی جیھانی شوتی سور دەکەنەوە کەبەتامترین و خۆشترینە لای زۆرێک لەگەلانی جیھان. 
لەوبارەیەوە "نینا زایتسیفا"ی بەرێوەبەری پشکنینی کوالێتی مادە خۆراکییەکان و بەرھەمەکان لەمۆسکۆ رایگەیاندوە بۆ دیاریکردنی رادەی گەشەکردنی شوتی، دەبێ لەتوێکڵی دەرەوەی بدەیت .
کاتێ لێی دەدەیت گوێت لەدەنگێکی شێوە بۆش دەبێ و ھەست بەلەرینەوە دەکەیت و کاتێ بەدەست فشار دەکەیت گوێت لەدەنگی قڵیشان دەبێت و قڵیشێکی سوک دەکات. 
جێی باسە بەرھەمی ساڵانەی شوتی سور لەجیھاندا ٢٦.٧ ملیۆن تۆنە و چینیش خۆی ٧١%ی بەرھەمی جیھانی شوتی ھەیە و تورکیاش لەپلەی دووەم و دواتر ئێران و بەرازیل و ئەمریکا و کازاخستان و میسر و جەزایر. 

مانگ پێشتر - Aug 3 2019 6:16PM
485
بابه‌تی زیاتر