لەکوردستانەوە
ھۆکاری شەقبردنی بەری رووەک ئاشکرابوو
SNN: کۆسار مەحمود

کەمی توخمی کالیسیۆم کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ڕوەک و بەرھەمەکشتوکاڵیەکان و ئەندازیاریکی کشتوکاڵیش باس لەوکاریگەریانە دەکات کە دروستی دەکات

شەریف محمود، ئەندازیاری کشتوکاڵی،لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی ھەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند : پێکھاتەی کالیسیۆم لە ڕووەکدا بە یەکێک لە پێکھاتە گرنگەکان دادەنرێت، کە ڕاستەوخۆ رۆڵی ھەیە لە ھەڵێچانی گوڵ وتەواوکردنی توێکڵی بەری سەرجەم میوەکان ، نەبون یاخود کەمی توخمەکە ئەم کاریگەریانە بەجێدەھێڵێت.

۱-کەمی کالسیۆم لە خاکدا دەبێتەھۆی بچوک بونەوەی ڕووەک (دواکەوتنی گەشەی ڕووەک).

۲-ئەبێتە ھۆی شەق بوونی بەری زۆربەی ڕووەکەکان.

۳-دەبێتە ھۆی ڕەش بونەوەی کۆتایی بەری ڕووەکەکان وەک شوتی و تەماتە.

٤-کەمی کالسیۆم دەبێتە ھۆی کۆبونەوەی ڕێژەی خوێ لە خاکدا.

٥-کەمی کالسیۆم ئەبێتەھۆی لاواز بوونی لاسکی ڕووەکەکە.

٦-کەمی کالسیۆم دەبێتە ھۆی لوول بونی گەڵای ڕووەک،ئەمەش کرداری ڕۆشنە پێکھاتن لاواز دەکات.

۷-کەمی توخمی کالسیۆم توانای مژینی  ڕەگ لاواز دەکات بۆ توخمی بۆرۆن و پۆتاسیۆم.

مانگ پێشتر - Aug 7 2019 10:26AM
1757
بابه‌تی زیاتر