لەکوردستانەوە
هۆکاری زەرد بوونی گەڵای درەختەکان ئاشکرا دەکرێن
SNN: کۆسار مەحمود
کەمی توخم لەگەڵای درەختەکاندا دەبێتە هۆی زەردبوونی گەڵاکان و ئەندازیارێکی کشتوکاڵیش جۆری ئەو توخمانە باس دەکات کە لە کاتی کەم بونەوەیدا کاریگەریەکانی لەسەر گەڵا دەر ئەکەوێت.


ئومێد ئەحمەد،ئەندازیاری کشتوکاڵی، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند، " توخمە خۆراکییەکان دەبێتە هۆی گۆڕان و زەرد بونی گەڵای درەختەکان".
لەمبارەیەوەچەند خاڵێکی گرنگی هەن کە ئەمانەن:

۱-زەرد بونی گەڵا تازەکان، نیشانەی کەمی مس یان ئاسن یان گۆگردە.

۲- زەرد بونیگەڵا کۆنەکان  لە کاتێکدا گەڵا تازەکان بە سەوزی وجوانی دەردەکەون نیشانەی کەمی نایترۆجین وفسفۆڕ وپۆتاسیۆمە.

۳- لە گەڵا تازەکان ولە قۆناغی سەرەتا زەرد بونەکە دەردەکەوێ ئەوە نیشانەی کەمی کالسیۆم ومس ومەنگەنیزو ئاسنە.

٤-زەرد بونەکە لە لێواری گەڵاکەکاندا دەردەکەوێ نیشانەی کەمی پۆتاسیۆمە.

٥- زەردبونەکە لە نوکی گەڵاکاندا دەردەکەوێ نیشانەی کەمی فسفۆڕ ونایترۆجینە.

٦- قاوەیی بونی گەڵا یان نارانجی بونی نیشانەی کەمی پۆتاسیومە.

۷- ئەرخەوانی بونی گەڵا نیشانە کەمی فسفۆڕە.
مانگ پێشتر - Aug 12 2019 9:06PM
3149
بابه‌تی زیاتر