ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
زیانی زۆر خواردنی قاوه‌ له‌كاتی دووگیانیدا
SNN: 

گۆڤاری‌ Newsweek هۆشداری‌ داوه‌ له‌خواردنه‌وه‌ی‌ قاوه‌ له‌كاتی دووگیانیدا و ئه‌مه‌ش زیان به‌ژیانی كۆرپه‌له‌ ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ریشیخستوه‌ ئه‌و ژنانه‌ی‌ كافایین زۆر ده‌خۆن زیان به‌جگه‌ری‌ كۆرپه‌له‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نن. 

توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌سه‌رفكردنی كافایین هانده‌ری‌ له‌كاركه‌وتنی جگه‌ره‌ دوای‌ له‌دایك بون و ئه‌مه‌ش واده‌كات هۆرمۆنی دڵه‌راوكێ "كۆرتیكۆستیرۆید" زیاد بێ. 

زانایان پێیان وایه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ نه‌خۆشی‌ چه‌وری‌ سه‌ر جگه‌ر له‌ساته‌وه‌ختێكی دره‌نگی ژیانیاندا.

ده‌ركه‌وت ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ 3 بۆ 4 كوپ قاوه‌ بخۆیته‌وه‌ ئه‌گه‌ری‌ كاریگه‌ری‌ چه‌وری‌ سه‌ر جگه‌ر زیاد ده‌كات. 

توێژه‌رانیی‌ زانكۆی‌ ووهانی چینی رایانگه‌یاند میكانیزمی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ هه‌یه‌ و دوای‌ له‌دایك بون گه‌شه‌ی‌ خێراتر ده‌بێ و ئه‌ركه‌ سروشتییه‌كانی جگه‌ر وه‌رده‌گرێته‌وه‌. 

هەفتە پێشتر - Aug 13 2019 9:52AM
2806
بابه‌تی زیاتر