لەکوردستانەوە
گۆگڵ بۆ یەکەمجار سوپاسگوزاری گەنجێکی کورد دەکات
SNN: کۆسار مەحمود
لەبەرامبەر تەواوکردنی هەموو داواکاریەکانی کۆمپانیای گوگڵ ، گەنجێکی کورد بڕوانامەی سوپاس گوزارێ پێدەبەخشرێت و گەنجەکەش ئەو داوایانەی گوگڵ کردویەتی دەخاتەڕوو .
بۆکان حەسەن گەنجێکی کوردی دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجەیە و چەند ساڵێکە خوبەخشانە کار بۆ دانانی زمانی کوردی دەکات لە سیستەمی وەرگێڕانی گۆگڵ و بەوتەی خۆی پڕۆژەکەی لەقۆناغەکانی کۆتای نزیک بوەتەوە.
لەوبارەیەوە بۆکان حەسەن بەSNNی ڕاگەیاند : ئەمڕۆ ۱۳ی ٨ ی ۲۰۱۹ ، تیمی پەرەپێدەری کۆمپانیای گوگڵ بڕوانامەی سوپاسگوزاریان پێ بەخشیم ، ئەم بڕوانامەیە تا ئێستا بۆ کەس نەکراوە  ، من یەکەم کەسم  لە عێراق و کوردستان بۆم بکرێت.
وتیشی : پێدانی بڕوانامەکە لەسەر بنەمایی تەواوکردنی هەموو قۆناغەکانی داواکارییەکانی گوگڵ ـ ە ، کە خوی دەگرێتەوە لەسەرجەم  ، کارو چالاکیەکانی زمانی کوردی لە چەندین سالی ڕابردوو کە خەریک بووم.
ئاماژەی بەوەشکرد : تا ئێستا 100 هەزار وەرگێڕانم لە گۆگڵ بۆ زمانی کوردی سۆرانی جێگیر کردووەو  کارم کردووە بۆ کیبۆردی کوردی لە Gboard و کیبۆردی ئۆنلاین لە کۆمەڵگای گوگڵ و چەسپاندنی زمانی کوردی لە کۆمەڵگای گوگڵ و چەسپاندنی زمانی کوردی لە بەرنامەی تایبەتی پەرەپێدانی گوگڵ لە کڕاودسۆس.
ئەو گەنجە ئەوەشیخستەڕوو : ئەو بڕوانامە دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ گەیاندی زمانی کوردی بۆ بەرپرسانی گوگڵ لەداهاتودا ، لەئێستاشدا ،  کیبۆردی کوردی (Gboard) لە لەئەندرۆیت هەیە و بەڵێنیان داوە هەمان کیبۆرد بۆ ئایفۆن لە ئایندەیەکی نزیکدا دابنێن ،  بە جێبەجێیکردنی ئەم هەنگاوەش کاتی دانانی زمانی کوردی ن لەپاڵ زمانە جیهانیەکان لە سیستەمی وەرگێڕانی گۆگڵ نزیک دەبێتەوە.

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Aug 13 2019 8:52PM
3164
بابه‌تی زیاتر
خوێندکارێکی نمونەیی خەڵات دەکرێت...
نە‌خۆشی گڕەی تە‌ماتە‌ و چارەسەركردنی...
چۆنیەتی دروستکردن وگرتنەوەی شەربەتی مێوژ...
نیشانەکانی نەخۆشی کەڕووی و چۆنیەتی قەلاچۆکردنی ...
گۆگڵ بۆ یەکەمجار سوپاسگوزاری گەنجێکی کورد دەکات...
هۆکاری زەرد بوونی گەڵای درەختەکان ئاشکرا دەکرێن...
دوو جۆر مێروو زیان بە کێڵگەکانی شووتی دەگەیەنێت...
نیشانەکانی نەخۆشی زەھایمەر...
ھۆکاری شەقبردنی بەری رووەک ئاشکرابوو...
خولی چوارھەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەی...
خەڵاتی ئەو ماڵانە دەکرێت کەڕێژەی سەوزاییان زۆرە...
کتێبی ڕۆژگاری من بڵاودەکرێتەوە...
فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام دەست پێدەکاتەوە...
سیریل لەئیسپانیاوە دەردەکەوێتەوە ...
له‌سلێمانی زه‌یتی سروشتی به‌رهه‌مده‌هێنرێت...
بەگرافیک ژیان لەئامێزی ڕەنگەکاندا نیشان دەدرێت ...
پێشانگەی فۆتۆگرافی ژنانی ھەرچوار پارچەی کوردستان کرایەو...
پەردە لەسەر پەیکەری ئەختەری رەشۆڵ لادرا...