ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لەبەر ئەم ھۆکارانە ناتوانیت گۆشتی برژاو و مەعدەنوس بخۆیت
SNN: 

ھەندێ کەس پێیان خۆشە لەجەژنی قورباندا، مەعدەنوس لەگەڵ گۆشتی برژاو بخۆن بەڵام سەرباری ئەوەی زۆر بەربڵاوە بەم جۆرە بخورێت بەڵام رەنگە ھەندێ کات زیانی ھەبێت. 

لەوبارەیەوە دکتۆر سەید حەماد مامۆستای خۆراکی چارەسەر لەپەیمانگەی نیشتمانی خۆراکی رایگەیاندووە دانانی مەعدەنوس و گۆشتی برژاو بۆ مژینی چەورییی گۆشتەکەیە لەکاتی برژاندنیدا و کەمتر مژینی لەلەشدا سەرباری مژینی مادە ھایدرۆکاربۆنییەکان. 

ئەو پزیشکە رایگەیاندوە لەگەڵ برژاندنیدا گۆشتەکە لەگەرمای زۆردا، مادەی ھایدرۆکاربۆنی دەردەدات و ناتەندروستە. 

ئەم مادانە مادەی وروژێنەری خانە شێرپەنجەییەکانن. 

بەڵام ئەم پزیشکە رایگەیاندوە پێویستە مەعدەنوس لەژێر گۆشتی برژاو دانەنرێت چونکە:

بەھاخۆراکییەکەی لەدەست دەدات

ھەموو چەوری و خوێی گۆشتەکە لەدەست دەدات

ھەندێ مادەی ھایدرۆکاربۆنی دەمژێت کەخانە شێرپەنجەییەکان دەوروژێنێت و زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.


هەفتە پێشتر - Aug 14 2019 1:15PM
4187
بابه‌تی زیاتر